دووهاوڵاتی بەتیروپشك دەبن بەخاوەنی ژمارە(100007) و (100005)بارهەڵگر
Wednesday, November 20, 2013
هاوڵاتیەكی دانیشتووی شاری ڕانیە بەناوی (صباح حەمەد خدر ) لەهاتووچۆی پارێزگای سلێمانی دوای ئەوەی بۆ یەكەمجار ئۆتۆمبێلێك لەجۆری بیك اب مسیۆبۆشی دەكرێت مامەلەی تۆماركردنی یەكەمجار بۆ ئۆتۆمبیلەكەی دەكات بەتیروپشك دەبێتە خاوەنی ژمارە(100007) سلێمانی بارهەڵگر.
لەلێدوانێكی دا بۆ سایتی هاتووچۆ هاوڵاتی ناوبراو  كەدانیشتووی شاری ڕانیە یە وخاوەنی ئۆتۆمبێلی جۆری (بیك اب مسیۆبۆشی) مۆدێل (2013) ە ، ڕایگەیاند : ئەم ئۆتۆمبێلەی كڕیوە و لەئێستادا هەستاوە بە مامەلەی یاسایی بۆ وەرگرتنی ژمارە بۆ ئۆتۆمبیلەكەی و سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی كردوە .
لەكاتی وەرگرتنی ژمارەش دا بە شێوەی تیروپشك ولەڕێی كۆمپیوتەرەوە بەبێ هیچ واستەیەك ژمارە( 100007) سلێمانی _ بارهەڵگری بۆ دەرچوو ، ئەو هاوڵاتیە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كارەكانی دوور لەرۆتین و واستەو واستەكاری لەم فەرمانگەیە بەڕێوەچووە , هەر ئەمرۆش هاوڵاتیەكی دیكە بەناوی (ئامانج حەبیب محەمەد ) كەدانیشتووی شاری سلێمانیە و پیشەی كاسبە ژمارە( 100005) سلێمانی _تایبەتی بەشێوەی تیروپشك وبەكۆمپیوتەر بۆ دەرچووە.
بەهەمان شێوە ئەو هاوڵاتیەش بۆ یەكەمجار مامەلەی یاسایی بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلەكەی لەجۆری (نیسان بیك اب تاك قەمەرە) كردوە كە مۆدێلی 2013, ئەو هاوڵاتیە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی و دەست خۆشی لەكارمەندان وئەفسەرانی هاتووچۆ كرد بۆ پێدانی ژمارەی ئۆتۆمبێل بەم شێوازە نوێیە دوور لەواستەكاری و بەرتیل دان و بەهەنگاوێكی نوێی نرخاند .











موحسین یاسین
راگەیاندنی هاتووچۆ
ژماره‌ی بینین‌ : 541
زیاتر...
بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێم : چەند رێنمایەكی نوێ لەبارەی كاركردنی ئۆتۆمبێلی كرێ (تاكسی) بڵاودە ...
بەسەرکردنەوەی چەندین پڕۆژە لەلایەن پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی ...
کارو چالاکییەکانی ئەندازەی هاتوچۆ بەردەوامە ...
بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی لەگەل مەفرەزەکانی هاتوچۆ کۆبوەوە ...
ئاگاداری بۆ سەرجەم شۆفێری ئۆتۆمبێلەكانی جۆری پاص وتایبەت و كرێ ...
ئاماری رووداوی هاتوچۆ لە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری ...
كۆمەڵەی سەلامەتی هاتوچۆ روونكردنەوەیەك لەبارەی ئامارەكانی هاتووچۆ بڵاودەكاتەوە. ...
هاوڵاتیەك بەتیروپشك دەبێت بەخاوەنی ژمارە(180000) سلێمانی _ تایبەت ...
ئاگادارییەک بۆ سەرجەم کۆمپانیاکان ...
ئاگادارییەک بۆ سەرجەم شۆفێران ...
123456